ئاگری سووتانی فڕنه‌كه‌ی ته‌یراوه كۆنتڕۆڵ كرا
“نووسراوی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه دادگا”
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17.11.2026 ئاگر له فڕنێكی سه‌موون له بازاڕی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر، نزیكی فولكه‌ی گازینۆ عه‌نته‌ر كه‌وته‌وه، باش بوو زوو كۆنتڕۆڵ كرا و زیانی گیانی نه‌بوو، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانییش ده‌ڵێت، فڕنه‌كه مۆڵه‌تی نییه و ده‌یده‌ینه دادگا.
په‌یامنێری 964 له كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه له‌وێبوو، دیار بوو كه سه‌ره‌وه‌ی فڕنه‌كه باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوونه و خه‌ڵكی تێدا ده‌ژین.
عەقید شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر له شوێنی رووداوه‌كه بۆ 964 قسه‌ی كرد و وتی، تیمه‌كانیان زوو گه‌یشتن و توانیان كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن و نه‌یه‌ڵن بگاته ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌كه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تیمه‌كانیان هاوڵاتیان له شوێنی ئاگره‌كه دوورخستووه‌ته‌وه.
وتیشی، فڕنه‌كه چه‌ند مانگێكه كراوه‌ته‌وه و دیاره مۆڵه‌تی نییه، نه‌وت و غازی به‌كارهێناوه و ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا فڕنه‌كه سه‌رپێچی كردووه، “نووسراویان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه دادگا”.
به قسه‌ی عه‌قید شاخه‌وان، هه‌شت تیمی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و كۆنتڕۆڵكردنی وه‌زعه‌كه به‌شداربوون.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا