هەولێر
ئاسایش دەستگیرى کرد؛ ئەو کەسەى گێچەڵى سێکسى بە ژنان دەکرد
964+
وریا فەتاح
لەسەر گێچەڵکردن بە ژنێک، ئاسایشى هەولێر تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد.
بەپێى راگەیەندراوى پئاسایش، “دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆیی ئافرەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، کە لەلایەن کەسێکی ماتۆڕسوارەوە، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، گێچەڵی سێکسیی بەرامبەر کرابوو، لەسەر ئەم رووداوە، لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە دەستبە بەدواداچوون کرا و ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا کرا، بە ناوی (ع. م. أ)”.
ئاشکراشى کردووە کە بە رەزامەندى دادوەرى لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.