داواکاری ژمارەیەک مامۆستا لە کۆبانی

“با سەرجەم وانەکان بە زمانی کوردی بوترێنەوە”

ئەحمەد مستەفا

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز کە چاوی لەسەر رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان، گردبوونەوەیەکی مامۆستایانی کۆبانێ-ی گواستووەتەوە و دەڵێ، مامۆستایانی کۆبانێ گردبوونەوە  داوایانکردووە، سەرجەم وانەکان بە زمانی کوردی بوترێنەوە.

وەزارەتی پەروەردەی سوریا بڕیارەکە وایە، لە هەفتەیەکدا تەنیا چەند وانەیەک لە قوتابخانەی شەهید سەیدۆ لە شاری کۆبانێ بە زمانی کوردی بوترێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 29.8.2026، ژمارەیەک مامۆستای کۆبانێ قسەیان بۆ میدیاکان کردووە و دەڵێن، بۆ ئەوەی زمانی کوردی لە بواری پەروەردەدا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر و دامەزراوەییتر جێگا بگرێت، بۆ هەموو ئەو کەسانەی ساڵانێکە لەم بوارەدا کاردەکەن، وەکو پێشکەوتنێکی گرنگی دەبینین.

ئەوان، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەیان کردووە، یان بەشداربوون لەو پرۆسەیەدا، وە رەنجیاندا و هەوڵیان داوە زمانی کوردی زیاتر لە بواری پەروەردەدا جێگا بگرێت.

ئەو مامۆستایانە باسیان لەوەکرد، جێگادان بە کوردی لە پرۆگرامی خوێندنی پەروەردەدا ئامرازێکە بۆ هەموو منداڵانی کورد بۆ ئەوەی بتوانن بە زمانی خۆیان قسە بکەن و پەیوەندییەکی بەهێزتر دروست بکەین و هەمیش زمانەکەمان زیاتر لە دامەزراوە پەروەردەییەکان جێگا بگرێت.

داوایان کرد، لە پرۆسەی داهاتوودا پێگەی کورد لە پەروەردەدا زیاتر بەهێزتر بێت، مافی خوێندن بە زمانی دایک بە گەرەنتی دەستووری، یاسایی و دامەزراوەیی پارێزراو بێت و سەبارەت بەم بابەتە لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی کورد، پەروەردەکاران، پسپۆڕانی زمان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان.