لە بەنزینخانەی برایان دابەش دەکرێت
بەنزینی 750 دیناری گەیشتە کەلار
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
بەنزینی 750 دیناری گەیشتە کەلار و لە یەک بەنزینخانە بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 25.7.2026 یەکەم رۆژی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناریە لە کەلار، لە بەنزینخانەی برایان لە ناوچەی پیشەسازی دابەشکرا و شۆفێرێکی زۆر سەرەیان بۆی گرتووە.
بڕیارە بۆ لەمەودوا رۆژانە یەک تانکەر بڕی 36 هەزار لیتر بەنزینی 750 دینار بباتە سنووری گەرمیان و لە کەلار دابەش دەکرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری