ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت؟

سبەینێ جوتیارانی هەولێر و کۆیە چەکی پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن

964+

فەرهاد حەسەن

سایلۆی هەولێر لە دوو ئاگاداری جیاوازدا جوتيارانی سنووری پارێزگاکەی و  قەزای کۆیە ئاگادارکردووەتەوە کە سبەینێ دووشەممە 27.4.2026 سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکانیان.

ئەوەی کۆیە، دابەشکردنی چەکەکان لە زنجیرە 61 دەستپێدەکات تاوەکو زنجیرەی 87 و پارەکانیان لە بانکی  TBIوەردەگرن.

سەبارەت بە جوتیارانی هەولێریش دابەشکردنی چەکی پارەکانیان لە زنجیرە 1274 دەستپێدەکات تاوەکو زنجیرەی 1330 و ئەوانیش بەهەمانشێوە پارەکانیان لە بانکی  TBIوەردەگرن.

بۆ ئەو کەسانەی چەکیان بەناوە دەبێت خۆیان ئامادەبن، یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەمساڵ لەگەڵ خۆتان ببەن، ئەگەریش خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت، دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان لەگەڵ خۆیان ببەن.