چیرۆکی وەستا دڵشاد
70 مۆبایلی کۆکردوەتەوە و هەر مۆبایلێک کە کڕیویەتی نایفرۆشێتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
وەستایەکی چاککردنی مۆبایل لە هەولێر، زیاتر لە 70 مۆبایلی لە ژووری میوان لەناو مەعرەزێک داناوە و دەڵێ هەر مۆبایلێکی کڕی بێت، نەیفرۆشتووەتەوە و پاراستوویەتی.
وەک باسی دەکات ئەو کارەی بۆ ئەوەیە، وەک یادگای بیهێڵێتەوە و خەڵکیش بۆ کارێک سوودی لێ ببینێ یان هۆکاری نواندن و سینەمایی، پێیان بدەن و بیگەڕێننەوە.
دڵشاد عوسمان، وەستاکەیە ئەو بە 964ی وت، هاوڕێی هەبووە 20 ساڵ پێش ئێستا وەفاتی کردووە، تائێستاش نامەکانی لەناو مۆبایلەکەی پاراستووە.
خەڵکێک هەن بەتایبەت داوای کڕینی مۆبایلەکانی لێ دەکەن، بەڵام ئەو دەستبەرداریان نابێ و دەڵێ، مۆبایلی قەدیمی لایە، ئێستا لە بازاڕدا هەزار و 12 دۆلار دەکات.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا