دەستەکانیان قوڕ جێنایەڵێ
ئیبراهیم و تیمەکەی 40 ساڵە خەریکن
ئیبراهیم حەسەن – عامودا
ئیبراهیم عەبدوڵا موهاجیر، پیشەکارێکی بواری دروستکردن و چاککردنەوەی خانووە قوڕینەکانە، دەڵێت نزیکەی 40 ساڵە لەم پیشەیەدا کار دەکات.
ئەوان لە کارەکانیاندا خۆڵی سەربانی خانووەکان لادەبەن و دواتر سەربانەکە بە ئاسنی شەپۆلدار دادەپۆشن و قوڕی لەسەر دادەنێن، پاشان دیوارەکان بە قوڕ دەگرن.
موهاجیر باس لەوە دەکات کە خانووە قوڕینەکان لە وەرزی زستاندا گەرمن و لە هاویندا فێنکن، بۆیە لە زستاندا پێویستییان بە گەرمکەرەوەی کەمترە.
ئەو روونی دەکاتەوە کە وەرزی کارکردن بە قوڕ لە مانگی ئەیلولەوە دەست پێدەکات و تا مانگی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت، خاکی بەکارهێنراو دەبێت رەش بێت، نەک سوور، و زۆرجار لە گوندەکانەوە دەهێنرێت.
لە ماوەی رابردوودا هەندێک خەڵک دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕییەکان و جیاوازییەکانیان لەگەڵ خانووە نوێترەکان بەچاو دەبینرێ، موهاجیر دەڵێت خانووی قوڕ دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە، ئەگەر بناغەکەی بەهێز و دروست بێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا