عامودێکی کارەبا لە هەولێر

فریای نەکەون کەتنێک دەنێتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ماوەیی مانگێكە ستونێکی کارەبا لە شاقامێکی ناوبازاڕی هەولێر بە تەواوی لاربووەتەوە و هیچی بەبەرەوە نەماوە و وایەری کارەبا گرتوویەتی ئەگەر حەلێکی نەکەن کارەسات دەنێتەوە.

ستونی کارەباکە لە كۆڵانی شێخی چۆلییە و بنی ستوونەکە بە تەواوی رزیوەو لێبووەتەوە

دوکاندارانی کۆڵانەکە بۆ 964 وتیان، چوار رۆژە بە تەواوی لاربووەتەوە رۆژانە بەردەوام دەڵێن ئێستا دەکەوێتە سەر ئۆتۆمبێلێکدا و زەرەر دەگەیەنێت.

پەیامنێری 964 كێشەی ستونەكەی شێخی چۆلی گەیاندە بەڕێوبەرایەتی چاكردنەوەی كارەبای هەولێر هاوار مورتكەیی بەڕێوەبەری كارگێری بۆ 964 وتی” دەستبەجێ تیم دەنێرین بۆ چاكردنی ئەو ستوون و كێبڵانەو سوپاس بۆ ئاگادار كردنەوەی ئێمە.”

پێداچوونەوە: توانا نەقی