رۆژ رۆژی منداڵانە
چەرخوفەلەکی گەڕۆک کۆڵانەکانی مامزاوەی شلۆق کردووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
جەژن بۆ هەموومان خۆشە و بۆ منداڵان سەدقات، جا ئەگەر بەزمێکیان لە کۆڵان بۆ پەیدا ببێ ئەوە ئیدی جەژن جەژنی خۆیانە، لە گەڕەکی مامزاوەی هەولێر چەرخوفەلەکێکی گەڕۆک چووەتە گەڕەکەکە و منداڵانی لەخۆی خڕ کردووەتەوە.
بێستون یاسین کاسبکار و خاوەنی چەرخوفەلەکەکە بە هەلی زانیوە و دەڵێت، “هەموو جەژنان ئەمە ئیشمە، هەتا چوارەم رۆژی جەژن ئێرە جێمە، بۆ پێنج دەقە سوڕانەوەش 500 دیناریان لێ دەستێنم”.
ئاماژەی بەوشکرد، ئەوە سێ ساڵە ئەو کارە دەکات و چێژی لێ وەردەگرێت، هەم دڵی منداڵان خۆش دەکات و هەمیش کەسابەتی خۆی دەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری