لە چاویلکەى زیرەکەوە

پێش ئەوەى بچنە ماڵى خوا؛ حەجیان بە چاوى خۆیان بینى

964+
فەرمان مەلا حەسەن- راپەڕین

حاجیانى راپەڕین لە رێگەى کامێراى زیرەکى VRـەوە، تێستى حەجیان ئەنجامدا و پێش ئەوەى سەفەرى ماڵى خوا بکەن، حەجیان لە چاوى خۆیان بینى.

بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى راپەڕین ئەو چاویلکانەى وەک تێستێک ئامادەکردبوو بۆ ئەو کەسانەى ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە، تا لە ئێستاوە ئاشنایان بکەن بە مەراسیمەکانى حەج و شارەزاییان لەسەر رێوڕەسمەکان هەبێت.
فاتیمە حمد ئەمین یەکێک لەو ژنانەیە کە ناوى بۆ حەج گەڕاوەتەوە و ئەمڕۆ لە رێگەى ئەو چاویلکەیەوە گەشتى ئەزمونى حەجى ئەندامدا، بۆ 964 باسى لەو هەستە خۆشەى کرد کە بینیویەتى و دەڵێت:تامەزرۆم بگەمە ماڵى خوا.
بەهرۆز قادر گەنجێکى سنوورەکەیە و پێشتر عومرەى ئەنجامداوە، بەڵام ئەمساڵ ناوى لە لیستى حاجیانە و ئەمڕۆش چاویلکەکەى کردە چاوى، وەک دەڵێت: بە جەستە لێرە بووین بەڵام بە رۆح لە مەککە و مەدینە بووین”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

عێراق 115 کاروانی حاجیانی هەرێم و 29 کاروانی کەرکوک بەڕید...

عێراق 115 کاروانی حاجیانی هەرێم و 29 کاروانی کەرکوک بەڕیدەکات