لە هەولێر

وەستایەک بەبێ بەرامبەر ئەو ئۆتۆمبێلانە چاک دەکاتەوە کە بە درۆن پێکراون

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەگەر درۆن و پارچەى درۆن بەر ئۆتۆمبێلەکەت کەوتووەن خەمى چاککردنەوەیت نەبێت، چونکە وەستایەکى شارى هەولێر دەڵێت: بەبێ بەرامبەر بۆیان چاک دەکەمەوە.

وەستا شاخەوان چەتۆ، خاوەنى گەراجى شاککردنەوەى بۆیەى ئۆتۆمبێل بە 964ـى وت،”گرێبەستم لەگەڵ خواداى خۆک کردووە، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە چاک دەکەمەوە کە بە درۆن زیانیان پێکەوتووە”.

وەک باسى دەکات تائێستا شەش ئۆتۆمبێلى بەبێ بەرامبەر بۆ خەڵک چاککردووەتەوە و داواش دەکات، لە هەر شوێنێکى کوردستانن ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت بە درۆن زیانى بەرکەوتووە، ئەو بەبێ بەرانبەر بۆیان چاک دەکاتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح