باوکی دیاری بۆ دەکڕێ
چوارەمی هەرێم: هەر لە باخچەوە پێیان ئەوتم دکتۆرە
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
دایک و باوکی ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە، و دایکی لە پێناو ئاڵێدا حەجەکەی بەخشیووە بە خوشکی مێردەکەی و نەڕۆشتووە، ئەویش پلەی چوارەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ بەدەست هێناون.
ئەمە چیرۆکی ئاڵێ سادق-ە لە قۆناغی 12 ئامادەیی، باوکی بەڵێنی پێداوە وەک دیاری دەرچوونەکەی ئایفۆن 17 بۆ بکڕێ، وە ئێستا 20 جوزء قورئانی لەبەرە ئەگەر هەمووی لەبەرکا سویچی سەیارەی پێشکەش دەکات.
ئەو چیرۆک کۆششی رۆژانەی دەگێڕێتەوە باس لەوەدەکات، هەر لە باخچەی ساوایانەوە پێیان وتووە، دکتۆرە، ئێستاش خودا بیکات نە نسیبی لە پزیشکی گشتی بە نیازی خوێندنە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.7.2026، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى 2025 – 2026 بڵاوکردەوە
بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی لە دوو هەزار و سێ هۆڵدا، بە چاودێری 12 هەزار و 18 مامۆستا، بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـیان کردووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا