لەناو حەشامەتێکى زۆردا

مەراسیمی جەماوەری و فەرمیی بەڕێکردنی تەرمی عەلی خامنەیی لە نەجەف بەڕێوەچوو

وریا فەتاح

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە بەشداری ئاپۆرایەکی گەورە و فراوانی هاووڵاتییان، مەراسیمی جەماوەریی بەڕێکردنی تەرمی عەلی خامنەیی لە پردی کوفە لە شاری نەجەفی ئەشرەف دەستیپێکرد.

پێشتریش، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، مەراسیمی فەرمیی ماڵئاوایی و بەڕێکردنی تەرمەکەى لە پارێزگای نەجەف بەڕێوەچوو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەراسیمی فەرمیی پێشوازیکردن لە تەرمی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و مەرجەعی باڵای ئایینی، عەلی خامنەیی لە شاری نەجەف بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، مەراسیمە فەرمییەکە بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی یاوەری، هەروەها بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسی، ئایینی، عەشایەری و جەماوەرییەکانی عێراق بەڕێوەچووە.