بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا - وێنە: 964
"لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان"
ماوەى مانەوەى خوێندکارانی هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن درێژکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا، ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن تا رۆژی 1.5.2026 درێژکرایەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى وەزیرى خوێندنی باڵا بریاردراوە بە؛
1- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە 15.4.2026 تاوەکو 1.5.2026.
2- لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.
3- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.