دۆزینەوەی تەرمەکە - وێنە: بەرگری شارستانی هەولیر بڵاوی کردووەتەوە
تەرمەکە "ژن" بووە
بەرگری شارستانی: لە زێی گەورە تەرمێک دۆزرایەوە
ئەحمەد مستەفا
لە ئاوی زێی گەورە و لە قەزای خەبات، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر لە بوونی تەرمێک ئاگادارکراونەتەوە، چوونەتە ئەوێ و توانراوە تەرمەکە دەربهێننەوە.
بەرگری شارستانی هەولیر دەڵێ، تەرمی کەسەکەیان رەوانەی پزیشکی دادیی هەولێر کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی، بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:20 خولەک تیمی ژێرئاو کەوتنی قەزای خەبات سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان ئاگادار کرانەوە لە بوونی تەرمی ژنێک لە نێو ئاوی زێی گەورە.
ئاوی زێی گەورە لە سنوری قەزای خەباتە بووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانرا تەرمەکە دەربهێنرێتەوە و رەوانەی پزیشکی دادیی هەولێر کراوە.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، “گومان دەکرێت رووداوەکە تاوانکاری بێت، کەیسەکەی دراوەتە پۆلیس و تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کراوە”.