وێنەی ئەو کچەی لە دوێنێ شەوەوە لە قەزای دوکان شوێنبزر بووە – وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
بۆ دۆزینەوەی پۆلیس داوای هاوکاری دەکات
کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە قەزای دوکان شوێنبزر بووە
964+
شۆڕش قادری
کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە قەزای دوکان شوێنبزێر بووە و بۆ دۆزینەوەی پۆلیس داوای هاوکاری لە هاوڵاتیان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، هاوڵاتییەک بەناوی (ئیمان شوان) لەدایکبووی ساڵی 2011، لەکاتژمێر 1:30 خولەکی شەوی رابردووەوە لە سنوری قەزای دوکان لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.
پۆلیسی سلێمانی وێنەی کچەکەی بڵاوکردووتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەر کەسێک زانیاری لەبارەیەوە هەیە پەیوەندی بکات بە ئەفسەری بنکەی پۆلیسی خەلەکانی سەر بە بەشی پۆلیسی دوکان بە ژمارە موبایلی (07724080404) لەبەرئەوەی لە بنکەی ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ونبوونی بۆ ڕێکخراوە.