پێنج خوێندکاری کچ برینداربوون
لە یەکەم رۆژی دەوام تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە یەکەم رۆژی دەوام پێنج کچە خوێندکاری زانکۆی سۆران لە کاتی گەڕانەوە لە زانکۆ بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12.4.2026 و لەسەر رێگای گەلی عەلی بەگ رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان مینی پاسێکی هەڵگری خوێندکارانی زانکۆی سۆران و بارهەڵگرێکی ئێرانی روویدا و لە رووداوەکە پێنج کچە خوێندکار برینداربوون و زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاشتی بە 964ـی وت، “ئەو خوێندکارانەی برینداربوون، خەڵکی سرێشمەن و یەکێکیان برینەکەی سەختە و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ و دوای 43 رۆژ دەرگای قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان کرانەوە و خوێندکاران گەڕانەوە دەوام.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری