کارگەکەی کردووە بە وێرانە

درۆن شەش دەفتەر دۆلار زیانی لەم پیاوەی خەلیفان داوە

ئاکام غەفوور – خەلیفان

درۆنەکانی دوێنێ شەو “سێشەممە لەسەر چوارشەممە” کارگەیەکی دروستکردنی خەڵوزی کردووە بە وێرانە لە گوندێکی خەلیفان و خاوەنەکەی دەڵێ، زیانی شەش دەفتەر دۆلاری پێ گەیشتووە.

ئەو دەڵێ، ناوچەکەیان کشتوکاڵییە و ئەوەی لەوێ بێت کاری زەرعات و کشتوکاڵی دەکات.

ئەوەی خوڵقاوە لە ئەنجامی هێرشی درۆن بووە، سەرهەد خار بورهان خاوەن کارگەیەیە ئەو بە 964ی وت، زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، ژمارەیەک کەلوپەلی دیکە و جیهازیان لە ژوورەوە بوون ئەوانیش بەر بۆردوومانەکە کەوتوون.

وەک لە دیمەنەکان دەردەکەوێ، کارگەی خەڵوزەکە هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە، سەرجەم کەرەستەکانی تێک شکاون بەسەریەکدا و باڵەخانەکە بە تەواوی وێران بووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا