سلێمانى

مووچە کاتژمێر 1ـە و خانەنشینان لە بانگی بەیانییەوە لە سەرەدان

964+
دیلان محەمەد- سلێمانى

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە کە کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام لە زۆرێک لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان، خانەنشینان هەر لە بانگی بەیانییەوە سەرەیان گرتووە.

ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینان پێش هەڵاتنی خۆر لەبەردەم دەرگای بانکەکان کۆبوونەتەوە، ئەوان باس لەوە دەکەن کە بارودۆخی دابەشکردنی مووچە ناچاری کردوون پەنا بۆ ئەم بڕیارە ببەن.

خانەنشینان بە 964ـیان راگەیاند، ترسی ئەوەیان هەیە ئەگەر درەنگ بگەنە سەرە، پارە لە بانکەکان نەمێنێت یان قەرەباڵغی رێگەیان پێنەدات مووچەکانیان وەربگرن.

یەکێک لە خانەنشینەکان وتی: “ئەگەر لە بەیانى زووەوە لێرە نەبین، سەرەمان بەرناکەوێت و دەبێت دوای چەندین کاتژمێر چاوەڕوانی بە دەستی بەتاڵ بگەڕێینەوە ماڵەوە.”

ئەم دیمەنە لە زۆربەی مانگەکاندا دووبارە دەبێتەوە، کە تێیدا کەسانی بەتەمەن چەندین کاتژمێر پێش کاتی فەرمیی دەستپێکردنی کارەکان، لەبەردەم بانکەکاندا دەوەستن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کارمەندێکی خانەنشین خۆبەخشانە هاوکاری هاوڕێکانی دەکا...

کارمەندێکی خانەنشین خۆبەخشانە هاوکاری هاوڕێکانی دەکات