جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ 964:
“راستە بەنزین و سووتەمەنی کەم بووە بەڵام تائێستا باش هاتووە”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، راستە بەهۆی جەنگی ئێران و ئەو وەزعەی هاتووەتە پێش، بەنزین و غاز و سووتەمنی کەم بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا باش هاتووە.
لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران لە سلێمانی، شاهۆ عوسمان بە 964ـی وت، هەوڵیانداوە بەباشترین شێوە کۆنتڕۆڵی بازاڕ بکەن و بۆ لەمەودواش لێژنەکانیان چاودێری بازاڕ و مارکێتەکان دەکەن، بۆ ئەوەی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان گران نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک هەموو شارەکانی دیکەی کوردستان، لە سلێمانش تاڕادەیەک بەنزین و سووتەمەنی کەم بووە بەڵام تا ئێستا باش هاتووە و هەموو هەوڵێکیش دەدەن کەموکوڕییەکان پڕ بکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری