"نمونەی کەسی چالاک و لەخۆبوردوو و دڵسۆزبووە"
کارمەندێکی خانەنشین خۆبەخشانە هاوکاری هاوڕێکانی دەکات
964+
شۆڕش قادری
کارمەندێکی خانەنشینی هۆبەی رووناکی سەربە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی خۆبەخشانە هاوکاری هاوڕێکانی دەکات لە کارێکدا.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڤیدیۆی کاتی کارکردنی ئەو کارمەندانەی بڵاوکردووتەوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ شەممە 21.2.2026 تیمی کارمەندانی هۆبەی چاکسازی رووناکی لە شەقامی دووسایدی توی مەلیک سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتی بڕانی کارەبا لە ژمارەیەک ستونی رووناکی ئەو شەقامە بوون کە بەهۆی شۆرتەوە کێبڵەکە لە ژێر بیهارتۆنەکاندا پچڕابوو، لەو کاتەدا کارمەندی خانەنشینی هۆبەی رووناکی بەناوی سیروان، بە زمانی بەڕۆژوەوە خۆبەخشانە چووەتە لایان و هاوکاری کردوون.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی سوپاسی ئەو کەسە دەکات و دەڵێت، لە ساڵانی رابردووشدا هەمیشە نمونەی کەسی چالاک و لەخۆبوردوو و دڵسۆزبووە بۆ کار و هاوڕێکانی.