ئەمریکا گەرووى هورمز لە مین پاک دەکاتەوە

وریا فەتاح

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی و تەکنیکیی بەرفراوانی لە گەرووی هورمز دەستپێکرد، بە مەبەستی پاککردنەوەی vێڕەوەکە لە مین و دابینکردنی ئاسایش بۆ کەشتییە بازرگانییەکان.

سێنتکۆم ئاشکراى کردووە کە هێزەکانی ئەمریکا بە فەرمی دەستیان بە ئەرکی دۆزینەوە و پووچەڵکردنەوەی ئەو مینانە کردووە کە لە گەرووی هورمزدا چێندراون.

ئاشکراشى کردووە، دوو کەشتی تێکشکێنەری  ئەمریکی بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەن کە گەرووەکە بە تەواوی لە “مینە ئێرانییەکان” پاک دەکرێتەوە.

ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم رایگەیاند: “ئەمڕۆ دەستمان کردووە بە پرۆسەی دروستکردنی ڕێڕەوێکی نوێی دەریایی و بەم زووانە ئەم رێڕەوە ئارامە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی هاوبەش دەکەین بۆ هاندانی جووڵەی ئازادی بازرگانی.”

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوانە، هاندانی گەڕانەوەی متمانەیە بۆ کەرتی بازرگانیی دەریایی و دڵنیابوونەوە لە لێشاوی ئازادانەی بازرگانی لەم گەرووە ستراتیژییەدا.