لە گوندێکی لەیلان
منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەمڕۆ شەممە 11.4.2026، منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ، سەرقاڵی قوتوو کۆکردنەوە بووە لە گوندی تەرجل سەر بە ناحیەی لەیلان لە کەرکوک، پاشان هەر لەو گوندە مەلەی کردووە.
سەرچاوەیەکی پۆلیس بە 964ی وت، ئەو منداڵە خنکاوە تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
سەرچاوەکە لە بنکەی پۆلیسی لەیلانە، ئەو بە 964ـی وت، منداڵەکە تەمەنی 13 ساڵە و ناوی، ئیبراهیم راجی جەلۆـیە، بەمەبەستی کۆکردنەوەی قوتوو و ئاسنی کۆن رووی کردووەتە گوندی تەرجل، لەوێ لەناو رووبارێکدا مەلەیکردووە و خنکاوە.
وتیشی، منداڵەکە لە نەتەوەی عەرەبە و دانیشتوی گەڕەکی پەنجا عەلیە، تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
لە کۆتای مانگی ئاداری رابردوو گەنجێکی تەمەن 23ساڵ بەهەمان شێوە لە گوندی تەرجل بەهۆی باران و لافاوە خنکا و دوای سێ رۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا