دیمەنێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی - وێنە: ئەرشیفی 964
فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و دوبەی دەستپێدەکاتەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی بۆ فڕۆکەخانەکەیان نێرداوە، وا بڕیارە لە رۆژی 14ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان “دوبەی – سلێمانی – دوبەی” دەستپێبکەنەوە.
فڕۆکەخانەکە ئەمڕۆ ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن خشتەی گەشتەکانیان پێگەیشتووە.
دوای وەستانی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەست بۆ دوو هەفتە لە نێوان ئەمریکا و ئێسرائیل و ئێران، دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق راگەیاند، ئاسمانی عێراق کراوەیە و گەشتی ئاسمانی لە هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق و کوردستان دەستپێدەکاتەوە.