سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI
هەڕەشەی سووتاندنی کۆمپانیاکەش کراوە
بە بۆمب هێرش کرایەسەر ماڵی خاوەنی ChatGBT
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمپانیای OpenAI کە لە پشت چاتبۆتی بەناوبانگی ChatGBT ەوەیە، رایگەیاندووە کە ماڵەکەی سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سام ئاڵتمان لە سان فرانسیسکۆ بە بۆمبێکی سووتێنەر کراوەتە ئامانج.
پۆلیسی ئەمریکا بە خێرایی گەیشتە شوێنی رووداوەکە دوای هەوڵدان بۆ ئاگردان لە دەروازەی ماڵەکە و دواتر تۆمەتبارێکیان لە نزیک بارەگای ئۆپن ئای دەستگیرکرد کە گوایە هەڕەشەی سووتاندنی بیناکەی کردووە.
وتەبێژی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، “بەیانی ئەمڕۆ کەسێک بۆمبێکی سووتێنەری فڕێدایە سەر ماڵی سام ئاڵتمان و هەروەها هەڕەشەی لە بارەگای سەرەکیمان لە سان فرانسیسکۆ کردووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە رووداوەکەدا هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
وتەبێژەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “ئێمە وەڵامی خێرای پۆلیس و ئەو پشتگیرییەی لە شارەکەوە وەرمانگرتووە لە یارمەتیدانی دڵنیابوون لە سەلامەتی کارمەندەکانمان، زۆر بەرز دەنرخێنین، ئێستاش کەسێک دەستبەسەرە، ئێمە هاوکاری جێبەجێکردنی یاسا دەدەین لە لێکۆڵینەوەکانیاندا”.