"سەر و کڵاوەکەش قەدیمیانەیە"

هاوڵاتییەک لە سەیرانی هەورامانەوە: پێویستە خەڵک سەبڕ بگرن

+964

ئەمەل ناجی

چیمەن جەعفەر بە جلوبەرگێکی کوردیی جوان و ستایل کۆن، سەرنجی پەیامنێری 964ی راکێشا، کە ئەمڕۆ هاتووە بۆ گوندی گەچێنە لە سنووری هەورامان.

چیمەن لە سلێمانییەوە ئەمڕۆ هەینی بۆ سەیران و بۆنەیەکی تایبەتی گوندەکەیان هاتووە و دەڵێت ئەم بەهارە یەکەمجارە دێتە دەرەوە، ئەمەش بەهۆی شەڕ و بارودۆخەکەوە.

ئەم هاوڵاتییە جلوبەرگەکەی لە دیزاینێکی کۆن پۆشیوە و بۆ ئەمەش بۆ 964 دەڵێت، ئەمە ستایلی داپیرە و ژنە کۆنەکانی ناوچەکەیانە و حەزی کردووە بیپۆشێت.

چیمەن دەڵێت پێویستە خەڵک سەبڕیان و ئینشائەڵا وەزعەکە باش دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سەیرانن و لە ترسی درۆن زۆر دوورنەکەوتوونەتەوە

لە سەیرانن و لە ترسی درۆن زۆر دوورنەکەوتوونەتەوە