جگە لە خەردەل و سارین گازی تریش بەکارهێنراوە
ئەو فڕۆکەیەی هەڵەبجەی بۆردومانکرد
توانا نەقی
بەرنامەی سەعاتی سفر لەگەڵ عەقید سەلام ئەم ئەڵقەیەی لە هەڵەبجەی شەهید تۆمارکردووە و بە وردی باسی ئەو فڕۆکانەی بۆرمانیان کردووە لەگەڵ ئەو گازانەی بەکارهێنراون بۆ قەتلوعامی شارەکە کردووە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، بە زیاتر لە 400 بۆمب لە ساڵی 1988 هەڵەبجە بۆردمانکراوە و جگە لە گازەکانی خەردەل و سارین گازی تری کوشندەش بەکارهێنراوە.
دەشڵێت، ئەو کات عێراق ئەو چەکانەی لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئەمریکا و فەرەنسا وەردەگرت بەڵام لە هەمووی خراپتر ئەوانە بوون کە هیندستان یارمەتی دەدا و بەهەموو ئەو چەکانەش لە کوردی داوە.
هەر لە بەرنامەکەدا بە وردی باسی ئەو فڕۆکە سوخۆیە دەکات کە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دانراوە و سەرجەم بەشەکانی رووندەکاتەوە. ئەو فڕۆکەیەی هەڵەبجەی بۆردومانکرد
جگە لە خەردەل و سارین گازی تریش بەکارهێنراوە