دیمهنێكى ئامادهكردنى غاز بۆ دابهشكردن... وێنه: بهڕێوهبهرایهتى نهوت و كانزاكانى سۆران
دابەشکردنەکە بە فۆرمی خۆراک و لە رێگەی 43 بریکارەوە دەبێت
سبەی لە چەمچەماڵ و شۆڕش غاز دابەش دەکرێت
964+
ژێوار خدر
سبەی شەممە غاز لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش دابەش دەکرێت و قایمقامیەتیش دەڵێت، دابەشکردنەکە لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دەبێت و پێویستە هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی غاز پەیوەندی بە بریکارەکانیانەوە بکەن.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، رۆژی شەممە 11.4.2026، غاز بەسەر 43 بریکاردا دابەش دەکرێت، هیچ هاوڵاتییەک سەردانی کارگەکانی غاز نەکات، چونکە دابەشکردنەکە تەنیا بە فۆرمی خۆراک و لە رێگەی بریکارەکانەوە بەڕێوەدەچێت.
دەشڵێت، سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی کە فۆرمی خۆراکیان سەر بە پارێزگای کەرکوکە، رۆژی یەکشەممە 12.4.2026 غازیان بۆ دابین دەکرێت و دواتر میکانیزمی دابەشکردنی غاز بۆ ئەو هاوڵاتیانە رادەگەیەنن.