دیمەنی چەمچەماڵ - فۆتۆ: 964
24 گوند لێی سوودمەند دەبن
دانەغاز حەوت حەوزی مەڕ شوشتن لە سنووری چەمچەماڵ دروست دەکات
توانا نەقی
لە سنووری قەزای چەمچەماڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕیاری داوە لە رێگەی کۆمپانیای دانەغازەوە هەم پەیمانگای تەکنیکی نۆژەن بکەنەوە هەمیش ژمارەیەکی زۆر حەوزی شوشتنی مەڕ دروست بکرێت.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لەسەر داوای قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و بە فەرمانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و لەچوارچێوەی پرۆژە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم دانەغاز دوو پرۆژە جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆژەکان پێکهاتوون لە چاککردنی بەشێکی دیکەی پەیمانگای تەکنیکی و دابینکردنی کەلوپەل بۆ پەیمانگاکە، هەروەها دروستکردنی حەوت حەوزی مەڕشوشتن لە گوندەکانی ناحیەی قادرکەرەم کە 24 گوندی سنوورەکە لێی سودمەند دەبن.
قائیمقامی چەمچەماڵ سوپاسی وەزارەتی سامانە سروشیەکان و کۆمپانیای ناوبراوی کرد کە لەماوەی ڕابردودا لە سێکتەرە جیاوازەکان ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزارییان لەسنورەکەمان جێبەجێ کردووە.