دوێنێ شه‌و چی روویدا؟
به‌ریتانیا له جه‌نگ تێوه‌گلا و هه‌ولێریش چه‌ند درۆنێكی تێك‌شكاند
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر جه‌ژن و میوان ئاگاداری هه‌واڵه‌كانی شه‌وی رابردوو نه‌بووی، 964 لێره به خێرایی گرنگترین هه‌واڵ و رووداوه‌كانی شه‌وی رابردووت بۆ ده‌خاته‌ڕوو.
دۆناڵد ترەمپ لە تروس سۆشیال پۆستێکی کرد و دەڵێت: زۆر نزیکین لە بەجێهێنانی ئامانجەکانمان و بیر لەوە دەکەینەوە هەوڵە سەربازییەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێبهێنین.
شه‌وی رابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدایان هەژاند.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگه‌یاند، کارگەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە خومەینی شەهر لە ئیسفەهان بۆردومان کرد، کە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکان بەکارهێندراوە.
لایەن فڕۆکەیەکەوە دووجار بۆردومانی بارەگای سەربازی لیوای 52ـی حەشد لە ناو فڕۆکەخانەی سدیق لە باکووری رۆژئاوای خورماتوو کرا و چه‌كدارێك كوژرا و چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
شه‌وی رابردوو چه‌ند درۆنێك له ئاسمانی هه‌ولێر تێكشكێندران و زیانی نه‌بوو، یه‌كێكیان له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانی رێگای كۆیه بوو.
لایەنگرانی ئێران لە ناوچەی سەوزی بەغدا جارێکی‌تر گردبوونەوە و داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەن، بەهۆی شەڕکردنی دژی ئێران و دەشڵێن، داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکرێت هێرش دەکەنەسەر باڵیۆزخانەکە.
سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە عەلی محەمەد نایینی، رۆژی هەینی لە هێرشێکی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژرا.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، شەش کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە هێرش بکەنەسەر خاڵی پشکنینی بۆکان.
هیندستان رایگه‌یاند، ئاماده‌یه نه‌وتی ئێران بكڕێت، ئێرانیش رایگه‌یاند، نه‌وتی ئاماده‌یان له به‌نده‌ره‌كاندا نییه.
سه‌رۆكی ئێران مه‌سعود پزیشكیان رایگه‌یاند، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكی ئیسلامییدا نییه.
ئێران به مووشه‌كی هێشوویی ته‌لئه‌بیبی پایته‌ختی ئیسرائیلی بۆردومان كرد.
ئێران دوو مووشه‌كی بالیستی ئاراسته‌ی بنكه‌ی هاوبه‌شی دیێگۆ گارسیای سه‌ربازیی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كرد له زه‌ریای هیندی.
تره‌مپ: له‌وه ده‌كۆڵینه‌وه هێزه سه‌ربازییه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌مبكه‌ینه‌وه.
به‌ریتانیا رازیی بوو بنكه سه‌ربازییه‌كانی بۆ لێدانی ئێران به‌كار بهێنرێت.