قوتابییەکانی رۆژهەڵات لەکۆیە هێشتا ترسیان ماوە

میدیازان كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەشێك لە قوتابییە ئاوارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دوای هێرشە مووشەكیەكەی ئێران ترسیان لە چوونە قوتابخانە هەیە و تائێستا هەندێکیان دەوام ناکەن.

نزیکەی ٥٠٠ قوتابی رۆژهەڵاتی کوردستان لەکۆیە بەسەر قوتابخانەکانی ئەو شارەدا دابەش کراون، بەڵام بەشێکیان لەرۆژی بۆردومانەکەوە نەچوونەتەوە دەوام.

شەهێن عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە بە میدیازانی وت ‘نزیكەی ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ قوتابیان لە ئاوارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە قوتابخانەكانی كۆیە وەرگرتووە، بەشێوەی سێ دەوامی، دەوام دەكەن، بەڵام بەشێك لە قوتابییەكان لەبەر ئەوەی كورو كچی بەرپرسانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانن و ترسیان لە ئەمنیەتی خۆیان هەیە نایەنە قوتابخانەكان و ناخوێنن’.

“٥٠٠ قوتابی ئاوارەكانی رۆژهەڵات لە كۆیە دەخوێنن”

رۆژی ٨ی تشرینی یەكەمی یەكەمی ٢٠٢٢ كۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەك هێرشی كردە سەر حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆیە و چەندین قوربانی لێكەوتەوە و قوتابخانە و بارەگاكانی ئەو حزبانە زیانی ماددی زۆریان بەركەوت

“بەشێك لە قوتابییەكان ترسیان هەیە لە خوێندن”

‘هەوڵی تەواو دەدەین قوتابییەكان پەیوەندی بە خوێندنەوە بكەن، بەڵام بەشێكیان نایەنە، ترسیان هەیە لە رووی دەروونییەوە  ئامادەنین و توشی بارگۆرینی دەروونی بوون بە هۆی بۆردومان وموشەكەكانەوە’ شەهێن عوسمان بۆ میدیازان وای وت.