لەدوای ئاگربەستەکەی ئێوان ئەمریکا و ئێران
یەکەم کەشتی کە تەنگەی هورمزی تێپەڕاند هی لۆمپانیایەکی یۆنانی بوو
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی داتاکانی گواستنەوەی کەشتیوانی marinetraffic یەکەمین کەشتی کە لە دوای ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بە تەنگەی هورمز تێپەڕیوە، کەشتی “دەیتۆن بیچ”ە، کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەڕێوەدەبرێت بنکەکەی لە یۆنانیە، بەڵام لەکاتی تێپەڕبوونی بە هورمز بە ژمارە 9615054 تۆمارکراوە و ئاڵای ولاتی لیبریای لەسەر بووە.
بەپێی زانیارییەکانی marinetraffic تێپەڕینی ئەو کەشتییە دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران دێت و کەشتییەکە لە رۆژی 19.2.2026 چووەتە ناو بەندەری سیترای بەحرەین، پێش ئەوەی بەرەو ناوچەی چاوەڕوانی بەندەری بەندەر عەباسی ئێران بڕوات، بە درێژایی جەنگەکەشە لەوێ لەنگەری گرتووە و ماوەتەوە.
ئەم پێشهاتە دوای چەند هەفتەیەک دێت کە ئێران سنووردارکردنی توندی بۆ کەشتیوانی لە تەنگەی هورمزدا سەپاند و تێپەڕبوونی زۆربەی کەشتییە بازرگانییەکانی راگرت.