عەباس عەراقچی
ئایا عەراقچی بە نهێنی دانوستان دەکات؟
“بە ئاگربەست رازی نین و کۆتاییهاتنی تەواوی جەنگەکەمان دەوێت”
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران نیازی رازیبوون بە ئاگربەستی لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل نییە، بەڵکو کۆتاییهێنانی تەواوی جەنگەکەی دەوێت.
عەباس عەراقچی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، “ئێمە ئاگربەست قبوڵ ناکەین؛ ئێمە دەمانەوێت کۆتایییەکی تەواو و هەمەلایەنە و هەمیشەیی شەڕەکە هەبێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تاران بەدوای یەکلاییکردنەوەی کۆتایی ململانێکاندایە نەک وەستاندنی کاتیی شەڕ”.
هاوکات شەوی رابردوو هەواڵێک لە شێوەی دەنگۆ هەبوو، کە گوایە فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی میهراباد لە تاران هەڵساوە و بەڕێکەوتووە، دەگوترێت فڕۆکەکە عەراقچی تێدابووە و بەرەو ئەنجامدانی دانوستانی نهێنی بەڕێکەوتووە بۆ راگرتنی شەڕ، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.