ژێرخانی وزە لە مەترسیدایە
ماکرۆن داوای گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان واشنتن و تاران دەکات
فەرهاد حەسەن
سەرۆکی فەڕەنسا داوای کرد گفتوگۆی “راستەوخۆ” لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بکرێت بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ململانێکان تێیدا بڵاوبوەتەوە بۆ ژێرخانی وزە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ئیمانوێل ماکرۆن ئهمڕۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامهنوسان، رایگهیاندووە “ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداو بۆ یەکەمجار لە توانای بەرهەمهێنانیاندا کراونەتە ئامانج، هەروەک چۆن پێشتر ئێران کرابووە ئامانج”.
داوای کرد گفتوگۆی “راستەوخۆ” لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بکرێت بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنی “کۆنتڕۆڵنەکراو” لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ململانێکان تێیدا بڵاوبوەتەوە بۆ ژێرخانی وزە.
ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەی گازی پارسی باشووری ئێران پەرەی سەندووه، ئێران وەڵامی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی دایەوە بۆ سەر دامەزراوەیەکی گەورەی گازی سروشتی شل لە قەتەر کە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتە لە سعودیە و کوێت.
بەهۆی ئەم جەنگەی ماوەی 20 رۆژە لەئارادایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەردەوام بوو لە بەرزبونەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هێرشەکان کە ژێرخانی وزەیان کردە ئامانج لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانی زیاتریان لەبارەی دابینکردنی نەوتەوە دروستکرد.