لە چیایەکى سنوورەکە

هاوڵاتییەکەى قەزاى حاجیاوا بە مردوویى دۆزرایەوە

وریا فەتاح

دواى ئەوەى هاوڵاتییەکی دانیشتووی قه‌زای حاجیاوا بە مەبەستی كردن و هێنانی گژوگیای به‌هاره‌، چوبووە شاخ و ماوەی دوو رۆژ بێ سۆراغ بوو، کەمێک لەمەوبەر بە مردوویى دۆزرایەوە؟

رەوەند حەسەن یەکێک لەو کەسانەى ماوەى دوو رۆژە لەگەڵ تیمەکان و هاوڵاتیان سەرقاڵى گەڕان بووە بەدواى ئەو هاوڵاتییەدا، بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر بە مردوویى لە چیاى شێبان لە سنوورى سەرکەپکان دۆزراوەتەوە”.

وتیشى،”لەئێستادا سەرقاڵى هێنانەخوارەوەى تەرمەکەن و دەبرێت بۆ پزیشکى دادى”.

عومەر قادر برای ئەو هاوڵاتیە پێشتر به 964ـی وتبوو،” براکەی ناوی حوسێنە و لە دوێنی بەیانییەوە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە”.

دواى دیارنەمانى هاوڵاتییەکە، بە سەدان کەس لە خزم و دۆست و دراوسێ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، له‌گه‌ڵ هێزە ئەمنییەکاندا لەو شاخانه‌دا بەدوایدا دەگەڕان تا سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ دۆزرایەوە.