موجتەبا خامنەیی سێیەمین رێبەری باڵای ئێران
رۆژنامه‌ی تایمز :
“رێبه‌ری ئێران ته‌ندروستیی خراپه و بێ هۆشه”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆژنامه‌ی تایمزی بەریتانی بڵاویكرده‌وه، ته‌ندروستی رێبه‌ری ئێران موجته‌با خامنه‌یی له مه‌ترسیدایه و بێ هۆشه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئێستا رێبه‌ری ئێران له شاری قوم له ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایه.
هاوكات كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلیش هه‌مان زانیاری بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، رێبه‌ری ئێران له قوم خه‌وێندراوه و چاره‌سه‌ری پێده‌درێت.
رێبه‌ری نوێی ئێران پێشتر له 28ی شوباتی رابردوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، به سه‌ختی بریندار بوو، هه‌ر به برینداری كرایه رێبه‌ری ئێران، دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی باوكی، رێبه‌ری گه‌وره‌ی ئێران، له‌گه‌ڵ ده‌یان به‌رپرسی دیكه‌ی ئێران كوژران.