كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له به‌سڕه
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وتی به‌سڕه:
“كۆمپانیا بیانییه‌كان خۆیان كێشاوه‌ته‌وه و ته‌نیا 900 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنین”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسرە، باسم عەبدولکەریم، به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، ئێستا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه كۆمپانیا بیانییه‌كان خۆیان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سڕه كێشاوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش ئێستا رۆژانه 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن و ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیه.
باسم عەبدولکەریم روونیشیکردەوە، کۆمپانیاکەیان ئێستا نزیکەی 900 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، راگرتنی هەناردەکردنی نه‌وت بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز، بووەتە هۆی وەستانی رۆیشتنی نەوت بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئێران رێگه‌ی به كه‌شتییه‌كی نه‌وتی عێراق دا به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕێت، كه ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و بازاڕی ئاسیا و به دیاریكراوی به‌ره‌و مالیزیا كه‌وته‌ڕێ.