"شۆرتی کارەبا هۆکار بووە"
ئاگرەکەی شاری مامۆستایان بەبێ زیانی گیانی بە 15 تیم کۆنترۆڵکرا
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئاگرەکەی شووقەکانی شاری مامۆستایانی هەولێر بەبێ زیانی گیانی کۆنترۆڵکرا و وتەبێژی بەرگری شارستانیش دەڵێت؛ 40 کەس رزگارکراون.
پەیامنێری 964 دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و بەدواداچوون لە زاری شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانیەوە رایگەیاند؛ 15 تیم بەشداربوون، لە نهۆمی دووەم و سێیەمەوە ئاگرەکە دەستی پێکردووە و لەرێگای پەیژەی کارەباییەوە خەڵکەکەیان رزگار کردووە، زیاتر لە 40 کەسمان رزگار کردووە، هۆکارەکەش شۆرتی کارەبا بووە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرپەرشتیاری تیمی ئەمبوڵانس، تەنیا چوار کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون و ئەوانەی تر هەر لەوێ چارەسەریان بۆ کراوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح