ئەوەشى هەیە دەستى دوو و سێیە

نرخی سەوزە و میوە لە عەلوەی کۆیە بەردەوام لە بەرزبوونەوە دایە

+964

دەریا ئەحمەد _ کۆیە

لەم رۆژانەدا چوونە عەلوەی کۆیە کەمێک گران لەسەر گیرفانی هاووڵاتیان دەکەوێت. نەک تەنیا بەهۆی ئەوەی نرخی تەماتە 750 دینار و پیاز و پەتاتەش بڕێکی باشیان چۆتە سەر، بەڵکو بەهۆی ئەوەی بەرهەمە جوانەکان ناگەنە دەست کۆیە و ئەوەی دەگات “دەستی دوو و سێیە”.

حاجی ئیبراهیم، یەکێک لە دوکاندارەکانی عەلوەی کۆیە بە 964 دەڵێت، گرژییەکانی ناوچەکە و شەڕ کاریگەری راستەوخۆی هەبووە، چونکە زۆربەی بەرهەمەکان لە ئێرانەوە دێن و ئێستا گەیشتنیان زەحمەت بووە.

دەشڵێت: “تەنانەت بەرهەمی ناوخۆش کە پێبگات، بەهۆی بەرزی تێچووی جوتیارانەوە ناتوانێت نرخەکان هەرزان بکاتەوە.”

کێشەیەکی تر کە کاسبکارانی کۆیەی نیگەران کردووە، بەوتەى حاجی ئیبراهیم، کاتێک دەچن بۆ هەولێر بۆ بار، ئەوەندە لە بازگەکان دوادەکەون، کاتێک دەگەنە عەلوەی هەولێر میوە و سەوزە تازەکان نەماون و ناچارن ئەوەی ماوەتەوە بیهێننەوە بۆ کۆیە، ئەمەش وایکردووە خەڵک گلەیی ئەوە بکەن کە سەوزەکان هەم گرانن و هەم کوالێتییان وەک پێویست نییە.

بەهۆی شەڕەکەوە، هەندێک جۆری میوە بە تەواوی لە بازاڕدا بڕاون و ئەوەشی ماوەتەوە نرخەکەی چەند هێندە بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەزمی تەماتە تەواو نابێ و دیسان گرانبوو

بەزمی تەماتە تەواو نابێ و دیسان گرانبوو