ڤاكسینێك بۆ شێرپهنجه خهریكه بهرههم دێت
شۆڕشێكی گهوره دهبێت
ڤاكسینێک بۆ لهناوبردنی شێرپهنجه خهریكه دنیا دهگۆڕێت
ئهرسهلان عهبدوڵا
توێژەرانی زانکۆی بێجین له چین ڤاکسینێکی داهێنەرانەیان پەرەپێداوە کە وەک یەک دەرزی راستەوخۆ له گرێ شێرپهنجییهكان دهدرێت، لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سەرەتاییشدا ئەنجامێکی ناوازەی دەرخستووە.
ڤاکسینەکە ناوی (iVAC)ە، گرێی شێرپهنجهی مشکی تووشبوو بە شێرپەنجەی ریخۆڵە بە تەواوی لەناوبردووە، هەروەها خانەکانی شێرپەنجەی مەمکی مرۆڤی لە تاقیگەدا بە تەواوی لەناوبردووە.
ڤاکسینەکە لە رێگەی دوو میکانیزمی تەواوکەرەوە کاردەکات: یەکەم: پرۆتینی PD-L1 لەکاردەخات، کە خانە شێرپەنجەییەکان بۆ شاردنەوەی خۆیان لە سیستمی بەرگریدا بەکاریدەهێنن.
دووەم: بە شێوەیەکی کیمیایی خانە شێرپەنجەییەکان پرۆگرام دەکاتەوە بۆ بەرهەمهێنانی سیگناڵی بەرگری بەهێز، هاوشێوەی ئەو نیشانانەی کە لەلایەن ڤایرۆسەکانەوە دەردەچن، ئەمەش وایان لێدەکات ببنە ئامانجی ئاسان بۆ خانە بکوژەکان.
ئەم رێگایە، چارەسەرە تەقلیدییەکانی وەک چارەسەری کیمیایی و تیشکی و تەنانەت دەرمانەکانی چارەسەری بەرگری ئێستا (وەک پێمبرۆلیزوماب) تێدەپەڕێنێت، کە تەنیا نزیکەی 40%ی نەخۆشەکان لێی سوودمەندن.
ڤاکسینە نوێیەکە بەشێوەیەکی هاوسەنگ سیستەمی بەرگری لەش هاندەدات، ئەمەش دوور دەکەوێتەوە لە لاوازبوونی خانەکشان بە تێپەڕبوونی کات.
توێژەران پلانیان هەیە لە ماوەی چەند ساڵی نزیكی داهاتوو دەست بە تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ بکەن، بەڵام وردەکارییەکانی وەک جۆرەکانی ئەو شێرپەنجانەی کە دەیکاتە ئامانج و کاریگەرییە لاوەکییەكانی ڤاكسینهكه، هێشتا پێویستیان بە روونکردنەوە هەیە.