چی روویدا؟

هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا و قەیرانی ئابووری ئێران

964+

پەری ساڵح

بەهیوای سەرەتای هەفتەیەکی باش و خەوێکی قوڵتان کردبێت، پوختەی هەواڵە گرنگەکانی ناوخۆ و جیهان:

📌هاتوچۆی هەولێر؛ ئەو شۆفێرەی دەستدرێژی کردە سەر ژینگە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا و شۆفێرەکەش رەوانەی دادگا دەکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

📌سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە نرخی 100 دۆلار بگەڕێننەوە بۆ 155 هەزار دینار یان کەمتر، تاوەکو کۆتایی بەو جیاوازییە گەورەیە بهێنرێت کە لە نێوان نرخی فەرمیی بانک و نرخی بازاڕی ڕەشدا هەیە.

📌عەلی زەیدی: مەلەفی چەک لەگەڵ سێ گروپ کۆتایی هاتووە و گفتوگۆ لەگەڵ چوار گروپی دیکەش بەردەوامە و تا 30ـی حوزەیرانی 2027 هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەوڵەت نامێنێت، ئەم بڕیارە پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە.

📌عەلی زەیدی: لێکتێگەیشتن هەیە بۆ ئەوەی هێزەکانی تورکیا خاکی عێراق جێبهێڵن و قسەش لەگەڵ هێزەکانی یەبەشە کراوە بۆ ئەوەی چیای شنگال رادەست بکەن، چەکدارەکانى یەیەشە لەناو حەش*دی شەعب*یدا جێگیر دەکرێن.

📌عەلی زەیدی: بنکەی سەربازیی باشیک رادەستی سوپای عێراق دەکرێتەوە، داخستنی سنوورەکانی عێراق و ئێران لە بەرژەوەندیی هیچ لایەکیاندا نییە.

📌مێسی خەڵاتی بەناوبانگی شازادەی ئاستووریای پێشکەش کرا، بەمەش بوو بە یەکەم یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا کە ئەم خەڵاتە بە شێوەیەکی تاکەکەسی بەدەستبهێنێت.

📌تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا و عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژی شەممە یان یەکشەممەدا هەیە و جەختی کردەوە کە ئەم بژاردەیە “بەدڵنیایەوە ئەگەری هەیە”.

📌ترەمپ: رەنگە هێرشێکی تر دژی ئێران ئەنجام بدەن، ئەگەر رێککەوتن نەکەین، دوای گەڕانەوەشمان لە ئێران چارەسەری کاروباری کوبا دەکەین و یەکلایی دەکەینەوە.

📌محەمەد مخبەر، راوێژکاری موجتەبا خامنەیی رایگەیاند؛ جەنگی دەروونی و هەڕەشەکانی ترەمپ و نەتانیاهۆ جگە لە بێ هیوایی و بێ دەسەڵاتی و بێ هێزی هیچی تری تێدانییە و ئێمە خاڵە لاوازەکانی دوژمنمان دەزانین و کاریگەری نەوت و وزە دەتوانن هاوسەنگییەکان بگۆڕن.

📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ: نرخی خۆراک لە ئێران بە رێژەی 128% بەرز بوونەتەوە، وابڕوات رێگە وشکانییەکانی بازرگانیی خۆی لەدەست دەدات بەهۆی فشارەکانی ئەمریکا.

📌ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: ئامادەکارییەکانمان تەواو کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەگەر رێککەوتن ئەنجام بدرێت.

📌نرخى نەوت بەردەوامە بە بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل برێنت لە سەروو 116 دۆلارەوەیە، لە کاتێکدا بەیانی دوێنی بە 114 دۆلار بوو.

📌 بەرپرسێکی ئێرانی: نزیکەی 17 هەزار بارهەڵگر لە سنوورەکانی ئێران لەگەڵ تورکیا، ئەفغانستان و ئازەربایجان گیریان خواردووە و راوەستاون.

📌گرژییە سەربازییەکانی یەمەن و سعودیە بەردەوامە و هێزەکانی هاوپەیمانان توانیان موشەکێکی بالیستیی ئاراستەکراوی حو*سییەکان بەرەو شاری ریاض و هەروەها درۆنێکی تری لە ناوچەی رۆژهەڵات تێکشکێنن، لە بەرامبەریشدا، هێزەکانی سوپای یەمەن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە هێرشەکان، لە ناوەندێکی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی حو*سییە*کانیان دا لە هۆتێلێک لە تەعز.

📌لە گۆڕەپانی باشووری یەمەن هێزەکانی قەڵغانی نیشتمانی رووبەڕووی هێرشێکی توند و سەختی حو*سییە*کان بوونەوە، هێزە حکومییەکان توانیان هێرشەکە بە توندی بشکێنن و پووچەڵبکەنەوە، لە ئێستاشدا بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکە سەربازییەکانیان و پێشڕەوییەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی ناسراو بە (فەجری یەمەن) بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە.