سبەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەگەڕێنەوە و بلیتەکانیش فڕیون

964+

ژووری ەواڵ

سبەی ئەم کاتانە لە بەغدا دەبێتە ئاهەنگ و شایلۆغان، بۆنەکەش ئەوەیە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەگەڕێنەوە.

ئیتاڵیا خەریکە دەرگای خێری لێ دەکرێتەوەو بازەکەی لەسەر دەنیشێتەوە، دوای ئەوەی نەیتوانی بۆ مۆندیال سەربکەوێت، ئێستا فرسەتێکی زۆر کەمی هەیە، ئەویش بەس بەوە دەبێت ئێران بڕیاری کشانەوەی بباتە سەر.

بلیتەکانی یاری کۆتایی مۆندیالی 2026 داوای خوێنی لێ دەکەن، یەک دەفتەرو 10 دانە وەرەقە نرخی تاکە بلیتێکە.

دەڵێن پارە، پارە رادەکێشێ، جا لەوە دەچێیت فیفا رێک ئاوها بیر بکاتەوە، ئەوەتا سەرقاڵی قسەی جدین لەسەر ئەوەی بۆ مۆندیالی 2030 ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بکەنە 64 لە کاتێکدا مۆندیالەکانی پێشوو 32 هەڵبژاردە بوون و ئەوەی ئەمساڵ بووە 48 هەڵبژرادە.