دیمهنێك له نۆرهگرتنى غاز
ئەگەر غازتان دەوێ
خێزانە تازەکان پشتگیری ببەن بۆ پسوڵەی خۆراک
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو خێزانە تازانەی پسوڵەی خۆراکیان دەرنەهێناوە، بۆ وەرگرتنی غاز پێویستە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکیان پێبێت لە سلێمانی.
ئەوە رێنمایی نوێیە و ئیتر بەو پسوڵە غاز وەردەگیرێ.
قایمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو رێکارە، پێشتریش رایگەیاندبوو، لەمەودوا دابەشکردنی غازی ماڵان بەپێی فۆڕمی خۆراک دەبێت، کە لە کاتی دابەشکردنی غاز لە گەڕەکەکان یان لەو شوێنانەی بۆ وەرگرتن دیاریکراون، پێویستە کۆبۆنی خۆراکی ساڵانی 2020 بۆ 2021ـی رەسەنیان پێبێت.
قایمقامیەت خەتمێکی داناوە، کە بەرواری وەرگرتنی غازی لەسەرە، کاتێک هاوڵاتییەک یەک بتڵ غاز وەردەگرێ، تا یەک مانگی دیکە مافی وەرگرتنی بتڵێکی دیکەی نابێت.