ماڵ و ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە

زیان لێکەوتوویەکی سێبیران؛ درۆنەکە زۆر گەورە بوو

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە گەڕەکی سێبیرانی هەولێر، چەند ماڵێکی دیکە زیانیان بەرکەتووە، خاوەن ماڵ قسە بۆ پەیامنێری 964 کرد و وتی، ئەو درۆنەی هات زۆر گەورەبوو زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەشم کەوتووە.

بەگوێرەی گێرانەوەی ئەو خاوەن ماڵە، درۆنەکە لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی ئاگری گرتووە، جگە لەو دەنگە زۆرەی خەڵک پێی هەراسان بوون.

فەرمانگەی میدیای و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێگەپێدانی روماڵکردنی ناوجە زیانلێکەوتووە مەدەنییەکانی کردەوە، کە بەهۆی ئاڵۆزییەکان زیانیان بەرکەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 31.3.2026، لە دوو لۆکەیشنی هەولێر رێگەدرا رۆژنامەنووسان روماڵ بکەن.

ئەوەی دەزانرێ، دوای ئەوەی پارچە درۆنەکان لە سێبیرانی هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە زیانی مادی بەر چەند ماڵێک کەوتوون، فەرمانگەکە دەڵێ، لە یەکێک لە کۆڵانەکان سێ منداڵ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنێکەوە برینداربوون، بەڵام تەندروستییان جێگیرە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

داروو دیواری پێنج ماڵی لە سێبیران تێکداوە

داروو دیواری پێنج ماڵی لە سێبیران تێکداوە