129 په‌رله‌مانتار گوشاریان دروستکرد‌

بۆ دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردنى سەرۆک پەرلەمان کۆبوونەوە

فەرهاد حەسەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە شەوى رابردوو 129 ئەندام پەرلەمان بۆ دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە.

سروه‌ محه‌مه‌د رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بلاویکردەوە، دوای جوڵه‌ی نێو په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه‌ی شەوی رابردووی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، رۆژى هەڵبژاردن دیارى دەکرێت.

پەرلەمانتاران گوشاریان کرد کە رۆژى 8.4.2026 دیارى بکرێت بۆ رۆژى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و گوشار بخرێتە سەر لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت.