"مەعنەویاتی ئێوە هێزمان پێدەبەخشێت"

سەرۆکی هەرێم بۆ دڵنەوایی کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان چووە سۆران

ئاکام غەفوور – سۆران

پرسەی پێشمەرگە شەهیدەکان لە سۆران بەڕێوەدەچێت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لەوێ بوو.

بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە 24.3.2026 و لە دوو هێرشی جیاوازدا، بارەگایەکی فیرقەی 7ـی پیادەی دەڤەری 7 و هێزێکی فیرقەی 5ـی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران بە موشەکی ئێران کرانە ئامانج، بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە پرسەی هەر شەش شەهیدەکە لە سۆران بەڕێوەدەچێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ دڵنەوایی خانەوادەی شەهیدەکان بەشداری پرسەکەی کرد و قسەی لەگەڵ هەندێک لە کەسوکاری شەهیدان کرد، ئەو وتی، “شانازیتان پێوە دەکەین و مەعنەویاتی ئێوە هێزمان پێدەبەخشێت”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری