هیوای چاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازێت

مەزڵوم عەبدی هاوخەمی خۆی بۆ بەرپرسان و خەڵکی هەرێم دەربڕی

شۆڕش قادری

مەزڵوم عەبدی هاوخەمی خۆی بۆ بەرپرسان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24.3.2026 و لە دوو هێرشی جیاوازدا، بارەگایەکی فیرقەی 7ـی پیادەی دەڤەری 7 و هێزێکی فیرقەی 5ـی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران بە موشەکی ئێران کرانە ئامانج، بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پەیامێکی سەرەخۆشی بە زمانی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “هاوبەشی خەم و پەژارەی گەلی کورد و هێزی پێشمەرگەین لە هەرێمی کوردستان، بۆ شەهیدبوونی قارەمانەکانیان”.

مەزڵوم عەبدی سەرەخۆشی لە بەرپرسانی هەرێم و خانەوادەی شەهیدەکان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

دەقی پەیامەکەی مەزڵوم عەبدی لە خوارەوە؛

مەزڵوم عەبدی هاوخەمی خۆی بۆ بەرپرسان و خەڵکی هەرێم دەربڕی