"مانگی رەمەزان ژنەکان ماندووبوون، بۆ سەیران نۆرەی پیاوەکانە"
خێزانێکی گەرمیانی ئەگەر باران بهێڵێت خۆیان بۆ سەیران ئامادەکردووە
964+
میلاد جەلال- کەلار
سەرەڕای نەبوونی هیچ ئاهەنگێکی فەرمی موزیک و گۆرانی بەبۆنەی نەورۆزەوە، بەڵام گەرمیانییەکان ئاگری نەورۆزییان لە قەڵای شێروانە کردەوە.
ملکۆ ئەحمەد، بەخێزانی ھاتونەتە سەر قەڵای شێروانە بۆ بینینی دیمەنی ئاگری نەورۆز بە 964ى وت،”چاوەڕێی کەشوھەواین ھەموو شتێکمان ئامادەکردوە و گۆشتەکەشمان کڕیوە، باران نەبارێت ئەڕۆین سەفرەی خۆمان دەکەین”.
هاوسەرەکەشی کە وادیارە مانگی رەمەزان ماندوو بوو دەڵێت،برژاومان ئامادەکردوە بۆ سبەینێ و ئەوەیان عایدی پیاوەکانە، منگێکە رەمەزانە ئێمە لەماڵەوە خواردن ئامادە دەکەین ئێستا سەرەی ئەوانە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح