خشتەی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ جەژن راگەیاندرا

+964

ژووری هەواڵ

گرووپەکانی مقاوەمەی عێراقی، کە دەگوترێت سەر بە ئێرانن، ئەوانەی رۆژانە و شەوانە کوردستان بۆرودمان دەکەن، شەڕ بە هێزەکانی پێشمەرگەش دەفرۆشن و ئەوەتا ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد، دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشی درۆنی، کە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگە برینداربوون.

لە ئەم شەوەوە شتێک نامێنێت بە ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی و تابلۆی بەردەم فڕۆكەخانەكەش داگیراوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ناوەكەی دەگۆڕێت بۆ (فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌لال تاڵەبانی) و لە ئاستی جیهاندا ناو و لۆگۆكەشی دەگۆڕێت.

ئیتر حەلی نەما و خشتەی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان و نەورۆزیش راگەیاندرا، هەروەها هەر ماڵەی دەبێت حەوت هەزار دیناری دیكەش بدەنە مۆلیدەكان.

زۆر خۆتان بە ماڵ پاككردنەوە و حەوشە شووشتن خەریك مەكەن و ئاویش زۆر سەرف مەكەن، چونكە هەواڵ هاتووە رۆژانی جەژن باران دەبارێ و ئیتر ماڵەكانتان پیس دەبێتەوە.
ئەمە قسەی گیرفان نییە و كەشناسیی كوردستان دەڵێت، لە ئێوارەی سبەینێوە بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکات و بۆ رۆژانی جەژن و نەورۆزیش بەردەوام دەبێت.