"به‌داخه‌وه چڕوچاوی یەکترمان ناوێ"
دانه‌ر ئه‌سڵان: “ده‌چم له دێگه‌ڵه خێمه‌یه‌ک هه‌ڵده‌ده‌م”
دیلان محه‌مه‌جه‌زا
دانەر ئەسڵان، چالاکوان و میدیاكاری دیاری وه‌رزشی له سلێمانی، دژی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وه‌ستاوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، “ده‌چم له دێگه‌ڵه خێمه‌یه‌ک هه‌ڵده‌ده‌م”، ده‌شڵێت، “بۆ هه‌موو دنیا باشین، به‌ڵام به‌داخه‌وه چڕوچاوی یه‌كترمان ناوێت”.
دانەر كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌شداریی گردبوونه‌وه‌ی چین و توێژه جیاجیاكانی سلێمانی كرد بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌ڵمه‌تی واژۆكۆكردنه‌وه بۆ به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، بە 964ی وت، “هه‌رێمی كوردستان عێراقی دروستكرده‌وه له 2003، كه‌چی ئێستا له هه‌ندێك میدیا و په‌یجی عێراقی ده‌ڵێن شتێک نه‌ماوه به ناوی هه‌رێمی كوردستان”.
ئه‌و چالاكوانه ده‌ترسێت له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ردی ئه‌ماره‌تی بابان بچێت و خه‌ونی ملیۆنان كورد له‌ناوببرێت.
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌ڵمه‌تی واژۆكۆكردنه‌وه بۆ به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام هه‌رزوو له لایه‌ن چین و توێژه جیاجیاكانه‌وه دژایەتی هه‌ڵمه‌ته‌كه کرا و گردبوونه‌وه‌یان كرد.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا